ترۆپک

/ترۆپک/ نگاهی است دوباره به طبیعت کردستان و تلاشی در جهت صیانت از آن

ژینگه پارێزی
نویسنده : گروه ترۆپک - ساعت ۸:٢۳ ‎ب.ظ روز ۱۳٩۱/۱٠/۱۸
 

زۆر ده مێک بو ئه و کاتانه ی که له نێو حه وشه ی قوتابخانه کاندا به فێرکاری وه رزشی مناڵانه وه سه ر قاڵ بوم پیس و پۆخڵی و ناله باری ژینگه ی قوتابخانه کان زور ئازاری    ده دام و ده بوه هۆی نیگه رانیم چونکو به جوانی ده مزانی که ئه م په پوله نه خشینانه ی وڵاتی من شایانی زۆرتر له وه ن که له نێو جێگا یه کی ئا وه ها دا باڵه کانی پر له خۆشه ویستی و حه ز و تاسه ی خویان ببزوێنن.به رای من مناڵان وه کو په پوله کان پر له جوانی و پاکین و شایانی په پوله باڵ گرتنه وه و نیشتن له سه ر گوڵه زه رد و سوره کانه نه ک هاتوچو کردن له نێو ئه م پیس و پۆ خڵیانه دا.ئه م بیره وه ریه وای لێ کردم که رێگاێک بۆ چاره سه ری ئه م کێشه بدۆزمه وه.باش ده زانین گه ر بمانه وێت کێشه یه ک چاره سه ر بکه ین باشترین رێگا ئه وه یه که هۆکاره سه ره کیه کانی ئه و کێشه بناسین و له سه ری وتو وێڕ بکه ین تا بزانین تا چه راده یه ک ده توانین ئه م هۆکارانه له ناو به ر ین ئه گه ر کرا ئه گه ریش نه مانتوانی له ناویان به ر ین ده بێت تا جێگایه ک که ده توانین ئاڵ و گۆریان به سه ر بێنین له پاشان ئه گه ر نه کرا قه بولیان ده که ین.به ڵام ئه م کێشه ی ئێستای ئێمه له جۆری یه که مه و باش ده زانین که به تۆزێک  بیرکردنه وه و چاو له دوا رۆژ کردنی وڵاته که مان ده توانین کێشه ی پیس و پۆخڵ کردنی ژینگه به  هه ڵمه تێکی ئازا و لێ هاتوانه له ناوی به رین و  ببینه خاوه ن ژینگه یه کی پاک و خاوێن. بۆیه به باشم زانی که ئه م بیره وه ریه له نێو مناڵانه وه  ده س پێ بکه م چونکۆ هه بونی مناڵانێکی ئاگا و ئازا و لێ هاتو به مانای ئه ویه که ئه و دوا رۆژه ی که بۆ     وڵاته که مان چاوه روانی ده که ین پره له گۆلی زه رد و سوری جوان. زۆر ده مێکه که     له سه ر ژینگه و سرۆشت و جوانیه کانی هه وڵ دراوه به ڵام هه مو کاتێک که سانی     به رانبه ر مان گه وره ساڵان بون تا راده یه کی که متر به مناڵان بایه خ دراوه. رۆشتن بۆ سرۆشت و جێگا جوانه کانی ئه م راستیه ی به من سه لماندوه که ئه و که سانه ی که له منداڵیه وه له گه ڵ سرۆشت وجوانیه کانی ئاشنا نه بون و نه یان ناسیوه له کاتی    گه وره یش دا هه ست به و جوانیانه ناکه ن و هه ر چه نده یش له سه ر  ئه م بابه ته بۆیان باس بکه یت له سه ریان کاریگه ر نیه و ئه و کاتانه ی که له سروشت و جوانیه کانی که ڵک وه ر ده گرن له و په ری بێ هه ستی دا پاش ماوه کانیان تور ده ده نه نێو دڵی سرۆشت و پیس و پۆخڵی و بۆگه ن ، لایان سه رنج راکێش نیه و کاتێک  که         به رانبه ریان ده بیته وه له و په ری بێ شه رمی دا گاڵته ت پێ ده که ن.هه ر چه نده مخابن هه بونی که سانی ئا وه ها له نێو کۆمه ڵگاکه مان دا زۆرن و  یه کێک له هۆکاره سه ره کیه کانی پیس بونی ژینگه ن به ڵام ئه وه ی که زۆرتر ده بێته هۆی نیگه رانی ئه و ه یه که ئه م که سانه خاوه نی منداڵن و ئازۆ ئه و په پولانه له ژێر  سێبه ری  ئه وان  چلۆن  په روه رده کرێن؟

با له ژیانمان دا  قه د له هیچ نه ترسین به ڵام مه ترسی لامان ئه وه بێت که رۆژێک هیچ گوڵێک نه بێت که  په پوله کانمان له سه ری ، جوانیه کانی خۆیان بنوێنن.

کیوان جدید الاسلامی

رێکه وتی 18/10/91